په‌رله‌مانى عێراق بۆ جارى سێیه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار شكستى هێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ بۆ جارى سێیه‌م په‌رله‌مانى عێراق نه‌یتوانى دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌ببات، ئه‌مجاره‌یشیان به‌ هۆى ته‌واو نه‌بوونى رێژه‌ى دوو له‌ سێى په‌رله‌مانتاران بوو.

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ى ئادارى 2020 دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌چى میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، دانیشتنه‌كه‌ به‌ ئاسایى ده‌ستپێكردووه‌ و تێیدا تاوتوێى بڕگه‌ى دووه‌مى كارنامه‌ى دانیشتنه‌كه‌ ده‌كرێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێكهێنانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان.

كه‌چى بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كارنامه‌كه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به‌ هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران جێبه‌جێ نه‌كرا.

له‌ حه‌وتى شوباتى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق نه‌یتوانى سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت. رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوویش كه‌ 26ى ئادار بوو، دووباره‌ په‌رله‌مان هه‌وڵى دا سه‌رۆك هه‌ڵبژێرێت به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین