كازمى به‌رپرسێكى باڵاى پۆلیس دوورده‌خاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى به‌رپرسى فرقه‌ى یه‌كى پۆلیسى فیدڕاڵى داوه‌، به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌می له‌ رووداوى سووتاندنى باره‌گاكه‌ى پارتى له‌ به‌غدا.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ى ئادارى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد سه‌عدى فه‌رمانده‌ى فرقه‌ى یه‌كه‌مى پۆلیسى فیدڕاڵى داوه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ى به‌غداد توده‌ى هاتووه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ هۆى رووداوى سووتاندنى باره‌گاى پارتى له‌ به‌غدا له‌ ئه‌ركه‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هۆشدارى له‌ رووداوى سووتاندنى باره‌گاى حزب و لایه‌نه‌كان دا و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ران و به‌رپرسانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكرێت.

به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامێكى پارتى سووكایه‌تى به‌ مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ كردووه‌، شه‌وى رابردوو باره‌گاى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ به‌غدا سوتێنرا، پارتى له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى گوایه‌ سووكایه‌تى به‌ مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ كردووه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ پارتییه‌وه‌ نییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین