شه‌ش وه‌زاره‌تى حكومه‌تى داهاتووى عێراق به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌فا محه‌مه‌د كه‌ریم په‌رله‌مانتارى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ عێراق راگه‌یاند، لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ حكومه‌ت به‌شدارییان پێده‌كرێت و شه‌ش وه‌زاره‌تیان پێده‌درێت، به‌ دووریش نازانرێت وه‌زاره‌تى داراییان پێبدرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ى ئادارى 2022  وه‌فا محه‌مه‌د كه‌ریم په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ حكومه‌تى نوێى عێراق به‌شدارییان پێده‌كرێت، له‌و 12 وه‌زاره‌ته‌ى كه‌ به‌ر پێكهاته‌ى شیعه‌ ده‌كه‌وێت شه‌ش وه‌زاره‌ت بۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌بێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى ده‌ڵێ، "كه‌ ئێمه‌ داواى حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌كه‌ین ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دوور بخه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو شه‌ش وه‌زاره‌تیان پێ ده‌درێت به‌ وه‌زاره‌تى سیادیشه‌وه‌".

وه‌فا محه‌مه‌د كه‌ریم به‌ دوورى نازانێ وه‌زاره‌تى دارایى به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بدرێت، باس له‌وه‌یش ده‌كات ره‌وتى سه‌در شه‌ش وه‌زاره‌تى ده‌بێت، ده‌شڵێ، "ئه‌وان ده‌یانه‌وێ وه‌زاره‌تى ناوخۆیان هه‌بێت".

دواى دوو جار شكستهێنان بڕیاره‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌ په‌رله‌مانى عێراق پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌بچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین