چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ستایشى سه‌ركه‌وتنى خۆى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، دواخستنى دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق به‌ سه‌ركه‌وتنى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌زانن.

ئه‌مڕۆ  شه‌ممه‌ 26 ى ئادارى 2022 بڕیار بوو دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بووان، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار دواخرا. سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه‌ لایه‌نه‌كانیان بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانیان كرد بوو، دواخستنى دانیشتنه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنى خۆیان ده‌زانن.

له‌وانه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مان روویدا سه‌ركه‌وتنى سێیه‌مى مسۆگه‌ركه‌ر بوو". مالیكى له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئێمه‌ نامانه‌وێ هیچ لایه‌نێك په‌راوێز بخرێت، یان هیچ پێكهاته‌یه‌ك بكرێت به‌ ئۆپۆزسیۆن".

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێ، "سێیه‌كى مسۆگه‌ركه‌ر سه‌ركه‌وت، داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ته‌وافووق". قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ده‌ڵێ، "ئه‌مڕۆ رۆژێمى مێژوویه‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى"خه‌زعه‌لى ده‌شڵێ، "سێیه‌كى مسۆگه‌ر دوو له‌ سێى گه‌لى له‌ پشته‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین