یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆبووه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕی به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان چووه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كه‌ له‌ ماڵى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ى ئادارى 2022  ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، شاندى یه‌كێتى نیشیمانى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى چووه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه‌ ئێستا له‌ ماڵى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه‌بچێت، به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار كه‌ ده‌بێت 220 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بن، تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌.

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كه‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى شیعه‌ له‌خۆده‌گرێت جگه‌له‌ ره‌وتى سه‌در، بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه‌، هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى شه‌وى رابردوو به‌ ماڵپه‌ڕى كوردساتى راگه‌یاندووه‌، یه‌كێتى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ناكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین