هاوپه‌یمانى له‌پێناو خه‌ڵك به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى له‌پێناو خه‌ڵك كه‌ له‌ 17 په‌رله‌مانتار پێكهاتووه‌، به‌شداری له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردوووه‌، هاوپه‌یمانى له‌ پێناو خه‌ڵك كه‌ له‌ نه‌وه‌ى نوێ و بزووتنه‌وه‌ى ئیمتیدادى عێراق پێكهاتووه‌، بڕیاریان داوه‌ به‌شدارى له‌ دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بكه‌ن، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌، به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ هاوپه‌یمانى له‌پێناو خه‌ڵك به‌شدارى له‌ دانیشتنه‌كه‌ بكات. پێشتر ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هاوپه‌یمانى له‌پێناو خه‌ڵك و ره‌وتى سه‌در كراوه‌، هاوپه‌یمانى له‌ پێناو خه‌ڵك 17 خاڵى پێشنیاركردووه‌، كه‌ ده‌یه‌وێ ره‌وتى سه‌در واژۆى له‌سه‌ر بكات. خاڵه‌كانیش تایبه‌تن به‌ بژێوى خه‌ڵك.

بڕیار بوو به‌ر له‌ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق كۆببێته‌وه‌ و سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كراوه‌. پێشتر موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داواى له‌ لایه‌ن و  په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان كرد بوو له‌ دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ئاماده‌ بن.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندیدى هاوپه‌یمانى رزگاركردنى نیشتیمانه‌ كه‌ له‌ پارتى و سه‌روه‌ریى و ره‌وتى سه‌در پێكهاتووه‌، به‌رهه‌م ساڵح كاندیدى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین