کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوکرایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کارنامەى کۆبوونەوەى سبەى شەممەی بڵاوکردەوەو کاتژمێر 11:00ـى پێشنیوەڕۆ کۆبوونەوەکە دەستپێدەکات و تییدا هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تێدا ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ هەینى( 25/ئازار/2022) فەرمانگەى راگەیاندنى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەى کۆبوونەوەى 26ـى ئازارى بڵاوکردەوە. بەگوێرەى کارنامەکە، ئەو کۆبونەوەیە تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار.

41 کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عیراق، بەربژێرکردووە. رێبەر ئەحمەد بەربژێری هاوپەیمانی رزگاری نیشتیمانی و بەرهەم ساڵح بەربژێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، کە دیارترین بەربژێرن بۆ ئەم پۆستە.

بڕیارە سبەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشداری کۆبوونەوەکە نەکەن، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەڵێت" ئەگەر کۆبوونەوەی سبەی بەڕێوەنەچێت دەبێتە کۆتایی پەرلەمان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین