موقتەدا سەدر: ئەگەر دانیشتن ئەنجام نەدرێت کۆتایی پەرلەمان دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

موقتەدا سەدر رایگەیاند: رۆژى شەممە چاوەڕێى پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنین بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، بە پێچەوانەوە کۆتایی پەرلەمان دەبێت.

 شەوی هەینی( 25/ئازار/2022)موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند: رۆژی شەممە چاوەڕوانی پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و ئۆپۆزیسیۆنى نیشتیمانین کە هەڵوێستێکى شەرەفمەندانەیان هەبێت لەپێناو گەلەکەیان کە چاوەڕێى پێکهێنانى حکومەتێکى زۆرینەى چاکسازیخواز دەکەن.

موقتەدا سەدر نوسیویەتی: ئەگەر دانیشتنی رۆژی شەممە ئەنجام نەدرێت ئەوا کۆتایی پەرلەمان دەبێت.

بڕیارە رۆژی شەممە 26ى ئادارى 2022، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامانجی هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار کۆببێتەوە. ئەمجارە ٤١کەس خۆیان بۆ ئەم پۆستە بەربژێرکردووە، رێبەر ئەحمەد بەربژێری کوتلەی هاوپەیمانی رزگاری نیشتیمانی و بەرهەم ساڵح، بەربژێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دیارترینیانن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین