ئه‌ركێكى تر بۆ سه‌رۆك كۆمارى داهاتوو زیاد ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن، جیا له‌ سوێندخواردن سه‌رۆك كۆمارى داهاتووى عێراق به‌ڵێننامه‌ى بۆ ئاماده‌ بكرێت تا ته‌واو پابه‌ند بكرێت به‌ ده‌ستووره‌وه‌.

مه‌حموود سه‌لامى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ى ئادارى 2022، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاندووه‌، چه‌ند په‌رله‌مانتارێك هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى واژۆ ده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى داهاتووى عێراق به‌ڵێننامه‌یه‌كى ده‌ستنووس بدات، چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌خۆ بگرێت، بۆئه‌وه‌ى زیاتر پابه‌ند بێت به‌ پاراستنى ده‌ستوورى عێراق و جێبه‌جێى بكات.

سه‌لامى روونى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و به‌ڵێنامه‌یه‌ جیا له‌ سوێندخواردن ده‌بێت، سه‌رۆك له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران و راگه‌یاندن پێشكه‌شى ده‌كات. به‌ڵام باسى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه‌ كه‌ تا ئێستا واژۆى چه‌ند په‌رله‌مانتار كۆكراوه‌ته‌وه‌.

بڕیاره‌ رۆژى 26ى ئه‌م مانگه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین