په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ى سه‌در كۆده‌بنه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حوسێن عه‌ره‌ب په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد، په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان كۆده‌بنه‌وه‌، تاوتوێى داواكارییه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى سه‌در ده‌كه‌ن، كه‌ داواى لێكردبوون له‌ دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌ بن.

شه‌وى رابردوو 21ى ئادارى 2022 حوسێن عه‌ره‌ب له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق، ئاشكراى كردووه‌ په‌رله‌مانتارانى سه‌ربه‌خۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن بۆ تاتوێكردنى داواكه‌ى سه‌در، سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار.

عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆكان هه‌ڵوێستى خۆیان دیارى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دانیشتنى شه‌ممه‌ى داهاتوو".

عه‌دنان جابرى په‌رله‌مانتارێكى ترى سه‌ربه‌خۆیه‌، بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌وان مه‌رجى پێشینه‌یان هه‌یه‌ و داوا ده‌كه‌ن له‌ كاندیدكردنى سه‌رۆك وه‌زیران به‌شدار بن.

دوێنێ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، له‌ په‌یامێكى درێژدا داواى له‌ په‌رله‌مانتار و فراكسیۆنه‌ سه‌ربه‌خۆكان كرد، رۆڵیان هه‌بێت و دانیشتنى په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار سه‌ربخن، كه‌ بڕیاره‌ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین