پنتاگۆن ژماره‌ى كوژراوه‌كانى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ژماره‌ى كوژراوه‌كانى هێرشى فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌كان بۆسه‌ر میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرا ده‌كات، ئه‌و ژماره‌یه‌ى ده‌ریخستووه‌ زۆر له‌وه‌ كه‌متره‌ كه‌ روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌.

جۆن كێربى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا "پنتاگۆن" له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "له‌وانه‌یه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ یه‌كێك له‌ میلیشیاكان كوژرابێ و دووانى تر برینداربوون".

له‌به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ی ده‌شڵێ، "به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌ڵسه‌نگاندن و دواتر ئه‌نجامه‌كه‌تان پێ ده‌ده‌ین".

ئه‌و ژماره‌یه‌ى پنتاگۆن باسى كردووه‌، زۆر له‌وه‌ كه‌متره‌ كه‌ پێشتر روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كردبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند بوو 22 كه‌س له‌ هێرشه‌كه‌ى شه‌وى هه‌ینى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

شه‌وى هه‌ینى فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى ئه‌مریكى بۆردومانى پێگه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ئه‌لبوكه‌مالى ناو خاكى سووریا و نزیك له‌ سنوورى عێراق كرد. ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م هێرشى ئه‌مریكا بوو له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى جۆ بایدن بۆ سه‌ر میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێران ئه‌نجام بدرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین