هێزه‌ عێراقییه‌كان ئۆپراسیۆنێك له‌ حه‌مرین ئه‌نجام ده‌ده‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌ ره‌زامه‌ندیى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق و پاڵپشتى هێزى ئاسمانى عێراق، له‌ پێنج میحوره‌وه‌ له‌ حه‌مرین ده‌ستیان به‌ ئۆپراسیۆنێك كردووه‌ له‌ دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعش.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ى كانوونى یه‌كه‌م، ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ له‌ پێنج میحوه‌ر له‌ چیاكانى حه‌مرین ده‌ست به‌ ئۆپراسیۆنێكى فراوان كراوه‌، بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش.

ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى له‌ راگه‌یێندراوێكدا ناوى ئه‌و هێزانه‌ى ئاشكرا كردووه‌، كه‌ له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌شدارن و روونیشى كردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ ره‌زامه‌ندى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق وه‌رگیراوه‌.

هه‌روه‌ها روونیشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانى عێراق پاڵپشتى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌ر چه‌نده‌ له‌كۆتایى ساڵى 2017 حكومه‌تى عێراق سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌توانێ له‌ چه‌ندان ناوچه‌ى عێراق تاوان و كرده‌ى تیرۆریستى بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین