سه‌ركرده‌یه‌كى میلیشیاكان ده‌ستگیركرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن شه‌وى رابردوو، له‌لایه‌ن هێزى ئه‌منى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ ئه‌بوعزرائیل سه‌ركرده‌ له‌ كه‌تائیبى ئیمام عه‌لى ، به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سووكایه‌تى به‌ مه‌رجه‌كانى شیعه‌ كردووه‌، ده‌ستگیر كراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ى ته‌مووز ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌ووه‌، شه‌وى رابردوو ئه‌بوعزرائیل سه‌ركرده‌ له‌ كه‌تائیبى ئیمام عه‌لى كه‌ میلیشیایه‌كى توندڕه‌وى شیعه‌یه‌ له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منى سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبى گیراوه‌.

ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانه‌وه‌ ئاشكرا كردووه‌، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ئه‌بوعزرائیل سووكایه‌تى به‌ مه‌رجه‌عه‌كانى شیعه‌ كردووه‌، له‌ لایه‌ن ئه‌منى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ بڕیارى گرتنى بۆ ده‌رچووه‌، كاتێك هێزێكى ئه‌منى ده‌یه‌وێ له‌ ناوچه‌ى جادریه‌ له‌ به‌غدا ده‌ستگیرى  بكات، هێزى میلیشیاكه‌ ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك گرژیى دروست ده‌بێت.

میلیشیاى كه‌تائیبى ئیمام عه‌لى یه‌كێك له‌ میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێران و له‌ لایه‌ن شبل زه‌یدى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین