كازمی ئەمریكا و رووسیای ئاگادار كردووەتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامە عەرەبییەكان لە سەرچاوەیەكی ئیسرائیلی بڵاویانكردووەتەوە، لە ساڵی 2020 وە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە جموجۆڵی ئەلیزابیس تسروكۆڤ ئاگادارە، كە بە فەرمی لەلایەن ئیسرائیلەوە رفاندنی بە دەستی میلیشیاكانی عێراقەوە راگەیێندراوە، سەرچاوەكە دەڵێ‌، "كازمی لەم چەند مانگەی دواییدا ئەمریكا و رووسیای ئاگادار كردووەتەوە كە ئەو تسروكۆڤ لە مەترسیدایە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تەمووزی 2023 رۆژنامەی (رأی الیوم) بڵاویكردووەتەوە، لەو چەند مانگەی رابردوودا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق ئەمریكا و رووسیای لە حاڵەتی ئەلیزابێس تسروكوڤ ئاگاداركردووەتەوە "كە لە مەترسیدایە". 

ئەو رۆژنامەیە  زانیارییەكانی لە سەرچاوەیەكی كەناڵ 12ی ئیسرائیلی وەرگرتووە، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر بڵاویكردووەتەوە. بەڵام كەناڵەكە ئیسرائیلییەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەم زانیارییانە پشتڕاست نەكراونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوە ئیسرائیلییەكە بێت، كازمی دەزانێ‌ تسروكۆڤ رەگەزنامەی ئیسرائیلی هەیە و لە ساڵی 2020 وە سەردانی عێراق دەكات.  رۆژنامە عەرەبی و عێراقییەكان چەند رۆژێكە كار لەسەر ئەو هەواڵە دەكەن و دەیانەوێ‌ گومان لەسەر كازمی دروست بكەن، كە پێشتر سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق بووە و لە ئایاری 2020 یشەوە تا تشرینی یەكەمی 2022 سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە.

ئەلیزابیس تسروكۆف كچێكی تەمەنی 36 ساڵەیە، رەگەزنامەی رووسی و ئیسرائیلی هەیە، ئەو وەك توێژەرێكی زانكۆ  لەلایەن ئیسرائیلەوە ناسێندراوە، بەڵام لایەنە شیعەكانی عێراق دەڵێن "سیخوڕیی كردووە". بەگوێرەی لێدوانی فەرمی ئیسرائیل لە مانگی ئاداری رابردوو لە عێراق لەلایەن میلیشیای كەتائیبی حزبوڵا رفێندراوە.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین