هەولێر حەبەشەیە !
نوچهنێت
دوێنی شەممە 15ی تەمووز پاتریاركی كلدانی لە عێراق و جیهان لویس ساكۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرای كرد، "هەڵمەتێكی لە دژ بەرپاكراوە" دوای ئەوەی مەرسومی كۆماری لێ وەرگیراوەتەوە، تۆمەتباریش كراوە، بۆیە دەبێت لە دادگا ئامادە بێت. ساكۆ ئاشكرایشی كردووە، بارەگاكەی دەگوازێتەوە یەكێك لە دێرەكانی كوردستان و لە بەغدا نامێنێت.
زیاتر لە ملیۆن مەسیحی عێراقیان جێهێشتووە
دۆسیەی ساكۆ و وەقفی مەسیحی ماوەی دوو هەفتەیە بەردەوامە و لەگەڵ كشانەوەی مەرسومی سەرۆك كۆمار كە بە ژمارەی 147 ی ساڵی 2013 لەلایەن مام جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق دەرچووە، كە ئەم مەرسومە دەسەڵات بە ساكۆ دەدات سەرپەرشتی كاروباری مەسحییەكان لە عێراق بكات.
میدیاكانی عێراق و تەنانەت خودی ساكۆیش سەرۆك كۆمار بەوە "تۆمەتبار" دەكەن گوایە بە كاریگەری رەیان كلدانی سەرۆكی جووڵانەوەی بابلیۆن ئەو كارەی كردووە. ئەوەی جێی سەرنج بێت كاردانەوەیەكی توند لە نێو عێراقییەكان لەسەر ئەو بڕیارە دروست بووە و تەنانەت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش رەخنە لەو هەنگاوەی سەرۆك كۆمار دەگیرێت.
ئەوەی جێی سەرنج بێت، هەندێك لەوانەی باسیان لە رۆیشتنی ساكۆ لە بەغدا كردووە، باسی هەولێریان كردووە لەوانە پەیجێك لە تویتەر بە ناوی "مەلا عەبود كەرخی" كە بە ناوی شاعێرێكی كۆنی عێراقەوە ناونراوە و لە تویتەر چالاكە، هەولێر و كوردستانی بە "حەبەشە" چوواندووە.
لە تویتەكە هاتووە، "كاتێك موسڵمانان ستەمیان لێدەكا بەرەو حەشەبە كۆچیان دەكرد، چونكە پاشایەكی لێبوو كەس لەلای ئەو ستەمی لێنەدەكرا، ئێستا كوردستان بووەتە حەبەشە، ستەملێكراوەكان لە عێراق كە لە دەست ستەمی دەسەڵات رادەكەن روو لە كوردستان دەكەن".
جاران موسڵمانان لە ستەم رایاندەكرد دەچوونە حەبەشە ئێستا لە بەغدا رادەكەن دەچنە كوردستان
هەروەها لەسەر دۆسیەی ساكۆ لە تویتەكە هاتووە، چۆن دەكرێت سەرۆك كۆمار لەگەڵ یەكێكی وەك رەیان كلدانی هاوكار بێت بۆ لێدانی وەقفی مەسیحی؟
لە ساڵانی رابردوو بە هۆی ئەو ململانێیەی كە لە عێراق هەبووە، جیا لە مليۆنان خەڵكی سادە بە دەیان بەرپرسی عێراقی لە كاتی تەنگژەكان روویان لە هەولێر كردووە، ساكۆیش یەكەم كەسایەتی عێراقی نییە كە ئەو كارە بكات.
سالم جومەیلی كە وەك نووسەر و چاودێری سیاسی قسە دەكات، پێشتریش بەرپرسێكی باڵای هەوڵگری عێراق بووە، لە تویتێكدا پێیوایە دەستوەردان لە كاروباری مەسیحییەكان كارێكە ئەنجامی باش نابێت و هاوشێوەی وەقفی سوننی دەبێت. سالم جومەیلی دەڵێ، "كاتێك دەسەڵاتی شیعە دەستیوەردایە كاروباری وەقفی سوننی بە فەرمانی مالیكی پێنج سەرۆك وەقف سەپێندران، هەموویان ەب تۆمەتی گەندەڵی و شەرمەزاری لێی دەرچوون، تا وەقف بووە منارەیەك لە گەندەڵی سوننە، ئەمڕۆ هەمان دیمەن لە كاروباری وەسفی مەسیحی دووبارە دەبێتەوە، نوێترین دەستوەردان دەركردنی مەرسومێكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانان پاتریارك ساكۆ وەك سەرۆكی كەنیسەی كلندانی، كە دەزانرێت ئەو لەلای پاپاوە دانراوە. ئەمە دەستوەردانێكی سیاسی تێكدەرانەیە".
ماڵپەڕی كەناڵی جەزیرە ئەمڕۆ لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات كەنیسەی كلدانی لە عێراق بە گەورەترین كەنیسە دادەنرێت و ژمارەی مەسیحییەكانیش لە عێراق لە 400 هەزار كەس زیاتر نییە ئەمە لە كاتێكدا 20 ساڵ لەمەوبەر نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار كەس دەبوون، بەڵام بەهۆی شەڕ و ململانێیەكانی ئەم 20 ساڵە زۆربەیان بۆ دەرەوەی عێراق كۆچیان كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment