چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى: له‌ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان سه‌رۆك كۆمار دانانرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

تركى عه‌ته‌بى سه‌ركرده‌ له‌ به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌دوورى ده‌زانێ له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق لە 26 ى ئادار سه‌رۆك كۆمار دابنرێت و ده‌ڵێ، “تا ته‌وافووق له‌نێوان چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و ره‌وتى سه‌در نه‌كرێت، ئه‌وا ناتوانرێت سه‌رۆك كۆمار دابنرێت”.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20ى ئادارى 2022 سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى به‌دوورى ده‌زانێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى په‌رله‌مان سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت.

تركى ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاره‌ى هه‌مانه‌ تا ئێستا له‌نێوان ره‌وتى سه‌در و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه‌".

ده‌شڵێ، "بێ رێككه‌وتنى نێوان سه‌در و چوارچێوه‌ ئه‌وا ناكرێت سه‌رۆك كۆمار دابنرێت"

بڕیاره‌ له‌ 26ى ئه‌م مانگه‌ دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ دانانى سه‌رۆك كۆمار بكرێت، كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتى به‌رهه‌م ساڵح و له‌لایه‌ن پارتیشه‌وه‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كاندیدن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین