داهـاتـی عێـراق بـەرزدەبـێـتـەوە! کوردستان- عێراق
هـەنـاردەکـردنـی نـەوتـی عـێراق لـە مـانـگـی شـوبـاتـدا زیـادیـکـردووە، هـەر بـەرمیـلێکی بـە نێـوەندی 60 دۆلار فرۆشتـووە.

نوچەنێت

لە 1.3.2021، وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری بەرایی هەناردەکردنی نەوتی عێراقی لە مانگی شوباتدا ڕاگەیاند، نوسینگەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە: "بڕی هەناردەی نەوتی خاو 82 میلیۆن و (877) هەزار و 757 بەرمیل بووە و، داهاتەکەیشی نزیکەی 5 میلیار و 26 هەزار و 807 دۆلارە!"

کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، زۆرترین ڕێژەیان هەناردەکردووە و، بڕەکەی 79 میلیۆن و (105) هەزارو (329) بەرمیل بووە ، لەکاتێکدا لەکێڵگەکانی کەرکوکەوە، لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە لە مانگێکدا، بڕی (3) میلیۆن و 772 هەزارو 428 بەرمیلی هەناردەکردووە.

بە گشتی تێكڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق، بڕی 2 میلیۆن و 960 هەزار بەرمیل بووە، لە کاتێکدا تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک 60 دۆلار و 330 سەنت بووە، ئەم ڕێژەیە بەراورد بە مانگی پێشوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، جگە لەوەی نرخی (نەوتـ)یش، بەراورد بەو کات زیاتر لە 7 دۆلار زیادیکردووە بۆ هەر بەرمیلێک.

 

سەرچاوە: وەزارەتی نەوتی عێراق

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین