خه‌لیفه‌ نوێیه‌كه‌ى داعش براى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دوو به‌رپرسى ئه‌منى عێراقى و به‌رپرسێكى ئه‌منى رۆژئاوایى ئاشكراى ده‌كه‌ن ئه‌بوحه‌سه‌ن هاشمى قوڕه‌یشى خه‌لیفه‌ نوێیه‌كه‌ى داعش براى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌لیفه‌ى پێشووترى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ى ئادارى 2022 رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، دوو به‌رپرسى ئه‌منى عێراقى و به‌رپرسێكى ئه‌منى وڵاتانى رۆژئاوا ئاشكرایان كردووه‌، خه‌لیفه‌ى نوێى داعش براى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى تیرۆریسته‌ كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌یه‌كى ئیدلبى باكوورى رۆژئاواى سووریا له‌ ساڵى 2019 كوژرا.

به‌گوێره‌ى زانیارى ئه‌و به‌رپرسانه‌ خه‌لیفه‌ نوێیه‌كه‌ ناوى جومعه‌یه‌، به‌م دواییانه‌ له‌ سووریاوه‌ هاتووه‌ته‌ عێراق. به‌ڵام دیار نییه‌ ئه‌و له‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى گه‌وره‌تره‌ یان بچووكتره‌. باس له‌وه‌یش كراوه‌، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى دوو براى ترى له‌ لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ گیراون.

رێكخراوى تیرۆریستى داعش یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ى كه‌ ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى بوو له‌ ساڵى 2019 كوژرا. دواتر ئه‌بوئیبراهیم قوڕه‌یشى ئه‌ویش له‌سه‌ره‌تاى مانگى شوباتى 2022 له‌ سووریا كوژرا. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو داعش به‌یعه‌تى خۆى بۆ خه‌لیفه‌ى نوێ راگه‌یاند و دانى به‌ كوشتنى دووه‌م سه‌رۆكى خۆى نا. 

دوێنێ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ ناوى راسته‌قینه‌ى سه‌رۆكه‌ نوێیه‌كه‌ى داعش "زید عێراقییه‌". به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كى تر له‌سه‌ر ئه‌م تیرۆریسته‌ نییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین