محەممەد عزەدین: وەک ئه‌ركێكی نیشتیمانی دەتوانم بە وەرگێڕان خزمه‌ت به كتێبخانه‌ی گه‌له‌كه‌م بكه‌م
نوچەنێت:
کتێبى بیرەوەرییەکانى مو‌سا عەنتەر، کەسایەتى سیاسى و ڕ‌ۆشنبیرى ناسراوى باکوورى کوردستان، دواى وەرگێران و چاپکردنى بە زمانى کوردى، لە باشوورى کوردستان لەلایەن خوێنەرانەوە پێشوازیییەکى زۆرى لێ‌کرا.
وەرگێرى کتێبى بیرەوەرییەکانى مو‌سا عەنتەر، محەممەد عزەدین، لە دیمانەیەکى نوچەنێت دا، سەبارەت بە هۆکارى یەکەم کارى وەرگێرانى خۆى، کە بە وەرگێڕانى کتێبەکەى مو‌سا عەنتەر دەستیپێکرد دەڵێت، "گرنگی و په‌نجه دانانی مووسا عه‌نته‌ر له‌سه‌ر مێژووی تاریكی زیاتر له نیو سه‌ده‌ی ژیانی پڕ میحنه‌تی گه‌لی كورد له باكووری كوردستان و توركیا، وایكرد ده‌ست به وه‌رگێڕانی ئەم کتێبە بکەم."
محەممەد عزەدین بۆ نوچەنێت ئاشکراى دەکات، لە وەرگێڕانى بیرەوەرییەکانى ئیسماعیل بێشکچى تەواو و لە ماوەیەکى نزیکدا چاپ دەکرێت.
ئەگەرچى ئەو پێشتر کارى ڕۆژنامەوانووسى دەکرد، لە ئێستا دەستى داوە کارى وەرگێرانى کتێب و دەشڵێت، "وه‌رگێڕان وه‌كوو ویستێك ده‌كه‌م، وه‌ك چۆن هه‌ر مرۆڤه و حه‌ز و ویستێكی هه‌یه بۆ كارێك."
دەقى دیمانەیەکى نوچەنێت لەگەڵ محەممەد عزەدین، ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕ:
نوچەنێت: چۆن بوو دەستتدایە کارى وەرگێڕان؟
محه‌مه‌د عزه‌دین: به‌لای منه‌وه وه‌رگێڕان دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه كه وایكرد ده‌ستی بۆ ببه‌م: یه‌كه‌م: پێم وایه ئه‌ركێكی نیشتیمانییه خزمه‌ت به كتێبخانه‌ی گه‌له‌كه‌م بكه‌م، چوونكه زۆر به‌رهه‌می چاكی كوردی هه‌ن له باكووری كوردستان به زمانی توركی نووسراون و خوێنه‌ری ئێمه لێی بێبه‌شن؛ به‌هۆی ئه‌و خه‌ره‌نده گه‌وره‌ی وڵاتانی كۆلۆنیاڵ له نێوان ئێمه‌ی سۆرانی و هاونیشیمانیانی باكووریمان درووستی كردووه له رێگای كاركردن له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردن و كوشتنی زمانه‌كه‌مان. دووه‌م: وه‌رگێڕان وه‌كوو ویستێك ده‌كه‌م، وه‌ك چۆن هه‌ر مرۆڤه و حه‌ز و ویستێكی هه‌یه بۆ كارێك.
نوچەنێت: بۆچى ده‌ستت به وه‌رگێڕانی بیرەوەرییەکانى مو‌سا عەنتەر کرد؟
محه‌مه‌د عزه‌دین: له باكووری كوردستان، به‌هۆی قه‌ده‌غه‌بوونی زمانی كوردی، زۆر به‌رهه‌می پڕ بایه‌خی كه‌ڵه نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی گه‌وره‌مان هه‌یه به توركی نووسراون، بیره‌وه‌ریه‌كانی مووسا عه‌نته‌ر یه‌كێكه له‌وان. گرنگی و په‌نجه دانانی مووسا عه‌نته‌ر له‌سه‌ر مێژووی تاریكی زیاتر له نیو سه‌ده‌ی ژیانی پڕ میحنه‌تی گه‌لی كورد له باكووری كوردستان و توركیا، وایكرد ده‌ست به وه‌رگێڕانی كاره‌كه بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت، ئێمه‌ش شتێك له‌و ژیانه كوله مه‌رگییه‌ی هاونیشیمانمان بزانین كه له باكوور له پێناو به‌رگری كردن له خاك و خۆڵی نیشتیمانه‌كه‌مان چیان به‌سه‌ریان هاتووه.
نوچەنێت: ئێمە ئاگادارین بیرەوەرییەکانى مو‌سا عەنتەر پێشوازییەکى زۆرى لەلایەن خوێنەران و ڕۆشنبیران لێ‌کرا، ماوەیەک لەمەوبەریش چاپى دووەمى بۆ کرا، ئەم پێشوازیە لاى تۆ چاوەڕوانکرابوو؟ تا ئێستا چەند دانەى لێفرۆشراوە؟
محه‌مه‌د عزه‌دین: پێم وایه هه‌موو په‌رتووكێكی چاك، له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه پێشوازیه‌كی شایسته‌ی لێده‌كرێ، به پێوانه‌ی من نا، به‌ڵام به قسه‌ی خوێنه‌ران ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی مووسا عه‌نته‌ر كارێكی چاك بووه، جا ئه‌و قاره‌مانییه بۆ مووسا عه‌نته‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ك من، چوونكه من ته‌نیا ویستوومه به ئه‌مانه‌ته‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه بكوردێنم و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وه بده‌م خوێنه‌ری كورد هه‌ست بكات، په‌رتووكه‌كه به كوردی نووسراوه نه‌ك ته‌نیا وه‌رگێڕانێكی وشكم بۆی كردبێت. بۆیه هه‌موو ئه‌مانه وایكرد كه‌متر له سێ مانگ به‌سه‌ر تێپه‌ڕینی په‌رتووكه‌كه چاپی یه‌كه‌می ته‌واو بێت و بۆ جاری دووه‌م چاپ ببێته‌وه و ئێستاش خه‌ریكه چاپی دووه‌میش له بازاڕ نامینێت و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ چاپی سێیه‌م. ره‌نگه به وردی دیار نه‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا نزیكه‌ی 2500 دانه‌ی لێ فرۆشراوه.
نوچەنێت: هەموو ئەو بۆچوونانەى لەسەر کتێبەکەت گوتراوە یان نووسراوە، کامیان بەلاى تۆوە زۆر جێگەى بایەخ و سەرەنج بوو؟
محه‌مه‌د عزه‌دین: له‌سه‌ر په‌رتووكه‌كه زۆر وتار و راڤه كرا، له میدیا و سۆشیاڵ میدیاوه قسه‌ی زۆری له‌باره‌وه كرا و تا ئێستاش له‌سه‌ری ده‌نوسرێت. به‌شێكی زۆری نووسینه‌كان باس له جوانی و گرنگی په‌رتووكه‌كه ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن هه‌موو كارێكیش بێبه‌ری نییه له ره‌خنه و كه‌م و كوڕی، بۆیه چه‌ند كه‌سێك ره‌خنه‌ی به جێ و سوود به‌خشیشیان له‌سه‌ر كتێبه‌كه ده‌ربڕی. به‌لای منه‌وه هه‌ر دێڕێك له‌سه‌ر ئه‌و په‌رتووكه بنووسرێ، جوانه، چوونكه پێم وایه رۆحی ئاپێ مووسای پێ شادتر ده‌بێ.
نوچەنێت: لەم هەفتەیە ڕاتگەیاند، دەستت داوەتە وەرگێڕانى بیروەرییەکانى ئیسماعیل بێشکچى، پرسیارى یەکەمم دیسان دووبارە دەکەمەوە، بۆچى بژاردەى دووەم کارى وەرگێڕانت ئیسماعیل بێشکچى بوو؟
محه‌مه‌د عزه‌دین: ئیسماعیل بێشكچی نووسه‌ر و بیرمه‌ند و كۆمه‌ڵناسێكی گه‌وره‌ی تورك و توركیایه، كه له پێناو به‌رگری كردن له گه‌لی كورد و مافه ره‌واكانی، له توركیا حوكمی زیاتر له 100 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و زیاتر له 17 ساڵ كه‌وتۆته زیندان و زیاتر له 30 په‌رتووكی قه‌ده‌غه‌كراوه. ئه‌و مرۆڤه له پێناو زمانه‌كه‌مان زۆر شتی له ده‌ستداوه و له زانكۆ و كاری ئه‌كادیمی ده‌كراوه و زۆر ئه‌شكه‌نجه دراوه. ئیسماعیل بێشكچی كه‌سێكه ده‌بێ هه‌موو كوردێك بیناسێ و بیخوێنته‌وه، تا هه‌موومان زیاتر ئه‌و مرۆڤدۆستیه‌ی ئه‌ومان بۆ ده‌ركه‌وێت.
نوچەنێت: لە هەواڵێکدا باست لەوەکردووە، دواى چەندین دیدار و بینین لەگەڵ ئیسماعیل بێشکچى، مافى وەرگێڕانى ئەم کتێبەى بە ئێوە داوە، چۆن بوو ئەم مافەى بە ئێوەدا؟
محه‌مه‌د عزه‌دین: من له ساڵی 2012 به‌رده‌وام دیدار و دیده‌نیم له‌گه‌ڵ مامۆستا ئیسماعیل بێشكچی هه‌بووه. ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ، هه‌ر كاتێك بچمه ئیستانبوڵ یه‌كتر ده‌بینین، یان گه‌ر ئه‌و بێته هه‌ولێر. بۆیه كاتێك سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كه بوو، من پێشنیازی وه‌رگێڕانیم كرد بۆ زمانی كوردی، ئه‌ویش به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌و رێگاپێدانهی پێدام.
نوچەنێت: بیرەوەرییەکانى ئیسماعیل بێشکچى کەى چاپ دەبێت و کێ چاپى دەکات؟
محه‌مه‌د عزه‌دین: بیره‌وه‌ریه‌كانی بێشكچی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران، چوونكه كاری وه‌رگێڕانی ته‌واو بووه و ته‌نیا لایه‌نه ته‌كنیكیه‌كه‌ی ماوه.
نوچەنێت: بۆچوونت چییە لەسەر کارى وەرگێڕانى بیرەوەرییەکان، کە تا ئێستا وەک پێویست وەرگێڕ یان دەزگاکانى چاپەمەنى کوردیى زۆر کارى لەسەر نەکردووە، تەنها لەم ساڵانەى دوایی ژمارەیەکى کەم لە بیرەوەریی هەندێ لە کەسایەتى و رۆشنبیرى ناسراو وەرگێڕدراون بۆ سەر زمانى کوردى؟
محه‌مه‌د عزه‌دین: رێگا به خۆم ناده‌م قسه له‌سه‌ر وه‌رگێڕان بكه‌م، چوونكه زۆر كه‌سی شاره‌زاتر و به ئه‌زموونتر له‌و باره‌یه‌وه ده‌توانن بدوێن. من ته‌نیا ده‌مه‌وێ كار بكه‌م.
نوچەنێت: دەکرێ کارى نوێى داهاتووت لە بوارى وەرگێڕان بۆ نوچەنێت باس بکەى، ئەگەر هەت بێت؟
محه‌مه‌د عزه‌دین: وه‌ك گوتم نوێترین كار یاده‌وه‌ریه‌كانی ئیسماعیل بێشكچییه، كه هێشتا نه‌كه‌وتۆته بازاڕ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment