یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەی بە پەلە ئەنجام دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان
سبەی یه‌کێتی ئه‌وروپا، تایبەت بە دۆخی ئۆکرانیا و روسیا کۆبوونەوەی بە پەلە ئەنجام دەدات.

بڕیارە سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌(23/شوبات/2022 )کۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا تایبه‌ت به‌ دۆخی ئۆکرانیا و روسیا به‌ڕێوه‌ بچێت.

دالیپ سین، جێگری راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمه‌ریکا باسی لە سزاکانی ئەمه‌ریکا کرد بەرامبەر دوو بانکی روسیا و رایگەیاند: ئیدی ئەو بانکانە نە لە ئەمه‌ریکا نە ئەوروپا ناتوانن کار بکەن

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند: هاوشێوه‌ی ئه‌و سزایانه‌، وه‌ڵامی واشنتن ده‌ده‌ینه‌وه.‌

هاوکات ڤلادیمیر پوتن سەرۆک کۆماری روسیا، جیابونەوەی ناوچەکانی "لوهانسک" و "دونێتسک"ی لە ئۆکرانیا و سەربەخۆیی ئەوانی ئیمزا کرد. ئەو دوو ناوچەیە لە رووی جیۆپۆلتیکییەوە گرنگییەکی زۆری بۆ روسیا و ئۆکرانیا هەیە.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پوتن بووه‌ جێی نیگه‌رانی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا، که‌ دۆخه‌که‌ی به‌ره‌و گرژی زیاتر برد، بۆ ئه‌مه‌ یه‌کێی ئه‌وروپا سبه‌ی له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی نێوانی کیێڤ و مۆسکۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌ په‌له‌ ئه‌نجام ده‌دات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین