مووشەکێکی چینی لەدەست دەرچووە و بەر مانگ دەکەوێت! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

گەردوونناسان دەڵێن ئەو مووشەکەی ئەگەری هەیە بەر مانگ بکەوێت لە مانگی داهاتوودا، سەر بە پڕۆگرامی (سپەیس ئێکس)ی ئیلۆن مەسک نییە وەکوو بڵاوکرابووەوە، بەڵکوو موشەکێکی دەوڵەتی چینە!

بەپێی ڕاپۆرتی (تەرەتەی عەرەبی)، گەردوونناسان وتوویانە مووشەکەکە بەشێکە لە پڕۆگرامی (چاینگ5 – تی 1)ی چینی کە لە ساڵی 2014 وە دەستی بە ناردنی موشەکی ئاسمانی کردووە بەرەو گەردوون. 

بەبۆچوونی گەردوونناسەکان ئەو مووشەکە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر مانگ نابێت.

بەڵام ئەو پاشەڕۆیانەی لە ئەنجامی تەواو بوونی ئەرکی ئامێرە فەزاییەکان دەمێننەوە لە بۆشایی ئاسماندا، ڕەنگە بەر وێستگەیەکی فەزایی یان هەر تەنێکی دیکەی بۆشایی ئاسمان بکەون و ئەوەش گرفت دەنێتەوە.

ئاژانسی گەردوونناسیی ئەوروپا لەبارەی ئەم ڕووداوە گەردوونییەوە دەڵێت "ئەم ڕووداوە تەکەز دەکاتەوە لە گرنگیی بەهێزکردنی چاودێریی و بەدواداچوونی گەردوون، هەروەها جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستیی هاوبەشی پێکردنی زۆرترین زانیاری لەنێوان کارپێکەرانی کەشتییە ئاسمانییەکان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین