دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى مانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق بڕیارى هێشتنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراقى له‌ پۆسته‌كه‌ی دا، تا ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆكێكى تر هه‌ڵده‌بژێردرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ى 2022 دادگاى فیدڕاڵى عێراق بڕیاری هێشتنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵحى له‌ پۆسته‌كه‌ى خۆى ده‌ركرد. به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌ فه‌رمییه‌كه‌ى دادگا، ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر داواى به‌رهه‌م ساڵح بووه‌، كه‌ داواى روونكردنه‌وه‌ى له‌ دادگا كردووه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى.

دادگا روونى كردووه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌رهه‌م ساڵح ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ته‌واو بووه‌، به‌ڵام له‌ پێناو ئه‌وه‌ى بۆشایى دروست نه‌بێت ئه‌وا له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌، تا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكێكى نوێ.

هه‌ر ئه‌مڕۆ دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى هۆشیارى زێبارى كاندیدى پارتى بۆ سه‌رۆك كۆمارى ده‌ركرد، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ ركابه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى به‌رهه‌م ساڵح.

به‌رهه‌م ساڵح له‌ ساڵى 2018 بووه‌ته‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق و بۆ ئه‌م خوله‌یش خۆى كاندیدكردووه‌ته‌وه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین