وەزارەتى پێشمەرگە و بەرگریى عێراق لیژنە هاوبەشەکانى نێوان کاراتر دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە داوا لە وەزارەتى بەرگریى عێراق دەکات، بۆ باشتر راییکردنى کارەکان لەمەودوا نوێنەرێکیان لە وەزارەتى بەرگرى هەبێ.

ئەمڕۆ دووشەممە (7/شوبات/2022)، لە کۆبوونەوەیەکدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌هه‌ولێر، دوایین گۆرانگاری و پێشكه‌وتنه‌كانی نێوانیان و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر

و پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازی و ئیدارییه‌كانی نێوانیان تاوتوێکرد.

سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لەگەڵ جه‌بار سه‌جیل عه‌لوان ئه‌لحه‌یده‌ری، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و قیس محمد عامری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بودجه‌ و به‌رنامه‌كان لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و چاره‌كردنی كێشه‌ ئیداری و هونه‌رییه‌كاییەکان کرایەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى پێشمەرگە، "له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پێشنیاركرا، له‌سه‌ر دانانی نوێنه‌رێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ كارئاسانی و رایكردنی نوسراوه‌ ئیدارییه‌كان."

دەشڵێت، "هاوكات بڕیاریش درا له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی ئه‌مریكا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كاراتر بكرێن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین