تەرمی 12 کۆچبەری دیکە دۆزرایەوە هەواڵ

نوچەنێت

وه‌زیری ناوخۆی تورکیا دۆزینەوەی ته‌رمی 12 کۆچبه‌ری له‌ نزیک سنووری یۆنان - تورکیا راگەیاند، که‌ به‌هۆی سه‌رما و به‌فره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.‌

ئەمڕۆ چوارشەممە( 12/شوبات/2022 ) سلێمان سویلۆ، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌رما و به‌فره‌وه‌، ته‌رمی 12 کۆچبه‌ر دۆزرانه‌وه‌، دیاربوو کە بەهۆی سەرماوە گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی هەواڵی میدیا تورکییه‌کان ، له‌ نزیکه‌ی شارۆچکه‌ی (پاشاکوی) لە سه‌ر سنوری تورکیا و یۆنان، ته‌رمی 12 کۆچبه‌ر دۆزرانه‌وه‌، دواتر گوازراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌یەکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و تا ئێستاش ناسنامه‌کانیان ئاشکرا نه‌کراوه.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین