ئەمریکا نیو ملیار دۆلار هاوکاری ساڵانەی بۆ عێراق دەبڕدرێت هەواڵ

نوچەنێت

نوێنەرانی کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێن، بەهۆی "کاریگەری رژێمی ئێران" لە پێکهاتە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەکاندا، بەنیازن نیو ملیار دۆلاری هاوکارییەکانی ئەمەریکا ببڕن لە عێراق، چونکە بە بۆچوونی ئەوان ئەم هاوکارییە "تیرۆریستانی ئێران" دەڕوات.

 نوێنەرانی کۆمارییەکان بە ماڵپەڕی "واشنتۆن فری بیکن"یان راگەیاندووە، بە ئاماژەدان بە پەرەسەندنی کاریگەریی هێزەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق، بیر لە پلانەکان دەکەنەوە بۆ بڕینی هاوکارییەکانی باجدەرانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە، کە چوارەم گەورەترین وەرگری هاوکاری ئەمنی ئەمریکایە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فری بیکن، کۆمارییەکان بەتایبەتی نیگەرانن لەوەی کە مانگی رابردوو دادگایەک لە عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەرکردووە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی "تاوانی جەنگ" لەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.

بەگوێرەی رۆژنامەی فری بیکن، لیژنەی توێژینەوەی کۆمارییەکان کە گەورەترین گروپی کۆمارییەکانە لە کۆنگرێس، چەندین جار داوای کەمکردنەوەی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق کردووە، لە پێشنیازی بودجەی ساڵانەی خۆیدا. لەگەڵ ئەوەی ئێستا کۆمارییەکان کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران و لیژنەکانی تەرخانکردنی پارەیان کردووە، رەوانەیە بەم زووانە هاوکارییە نەختییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ببڕدرێت.

سەرچاوە: العربییە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین