پێویستە کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێتەوە هەواڵ

نوچەنێت

سەرۆکی لیژنەی ناوچەکێشە لەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: پۆستی پارێزگاری کەرکوک یەک لەو کێشە گەورانەیە کە پێویستە کورد یەکلایی بکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە( 3/شوبات/2022 ) جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کێشە لەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت گوتی: پێویستە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بدرێتە کورد بە لای ئێمەوە گرنگ نییە سەر بە چی حزبێک دەبێت.

جوان رۆژبەیانی دەڵێت: بۆ داواکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک دەبێت سەرەتا ناو ماڵی خۆمان رێکبخەینەوە ئینجا داوای پلە و پۆست بکەین، بەداخەوە دەبینین هەر حزبە و لە ماف و دەنگی خۆی زیاتر داوای پلە و پۆست دەکات. ئەمەش بووەتە هۆی ئەو کێشمە کێشمەی کە لەناو لایەنە سیاسییەکان دروستبووە بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بین ئەو ئەقڵیەتە شۆفینییەی لە عێراق پێمان دەوێرێت و دەتوانێت زۆر شت لە دژی کورد بکات. 

لە دوای شانزەی ئۆکتۆبەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە کورد وەرگیرایەوە، عەرەبێک خراوەتە شوێنی. لەدوای ئەوە بەرەبەرە پۆستەکان لە کورد وەرگیرانەوە.

جوان رۆژبەیانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە: پارێزگاری کەرکوکیش یەکێکە لەو پۆستە گرنگانەی کە گرنگ ئەوەیە بۆ کوردبێت  بەمەرجێک مێژوویەکی پاکی هەبێت لەسەر دڵسۆزی بۆ خاك وڵاتەکەی، کەسێك نەبووبێ کە پێشووتر دەستی هەبووبێت لە فرۆشتنی خاك ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. دەبێت پارێزگاری کەرکوك بدرێتە کورد چیتر بەدەست کەسانی تر نەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین