جوان رۆژبەیانی: گرنگە لیژنەی ماددەی 140 کارابکرێتەوە
سیهام میران-نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە( 2/شوبات/2022) جوان رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت گوتی: لیژنەی ماددەی 140 یاخود بڵێین نوسینگەی 140 هەیە کە سەر بە ئەنجومەنی حکومەتی عێراقە، پێشتر نوسینگەیەکی زۆر کارابوو. هەموو هەنگاوەکانی ماددەی 140ی جێبەجێ دەکرد بەڵام چەند خولێکی حکومەت هەیە ئەو لیژنەیە لە کار کەوتووە. هەوڵ دەدەین کارا بکرێتەوە.
جوان رۆژبەیانی دەڵێت" لیژنەیەکی تر لە پەرلەمانی عێراق هەیە ئەویش لیژنەی ماددەی 140بەڵام ئەویش کاتییە و هەمیشەیی نییە، ئەو لیژنە کاتیەش پێویستە کارابکرێتەوە کە لە خولی پێشووتر کارانەکرا".
سەبارەت بە گرنگی کاراکردنەوەی ئەو لیژنەیە، سەرۆکی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایوایە" گرنگی کاراکردنی ئەو لیژنە لەبۆ ئەوەیە، کە چاودێری لیژنەکەی حکومەتی عێراق بکات لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ماددەی 140. زۆر گرنگە لە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ئەو دوو لێژنە کارا بکرێنەوە و دانوستانەکان زۆر ئاسانتر دەبن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment