داوا لە سەرۆكی ڕووسیا و ئەمەریكا دەكرێت لە هەرێمی كوردستان كۆببنەوە کوردستانی

نوچە نێت

نووسەر و لێكۆڵەرێكی ئەمەریكی داوا لە سەرۆكی ئەمەریكا و ڕووسیا دەكات لە هەرێمی كوردستان كۆببنەوە، هەروەها پێشنیار دەكات سەرۆكی ئەمەریكا نێوەندگیرییان بكات.

قەنتە ئەحمەد، پزیشک، نووسەر و چالاکڤانی بەناوبانگی ئەمریکی- بەریتانی لە دیمانەیەكدا لەگەڵ میدیای ئەمەریكی باس لە ڕۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكەدا دەكات و دەڵێت، "بە سەرۆک ترەمپ و ئیدارەکەی دەڵێم، ئەوان پێویستە لە یەکەم رۆژەوە چارەسەری ژیرانەیان پێبێت. هاوبەشێکی ئەو چارەسەرەش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، کە پێشتر لەگەڵ تورکیا، سووریا و ئێران هەوڵی گەیشتن بە چارەسەری داوە، نەوەک فەرمانکردن. دەکرێت ئەمە کۆتایی بە کێشەکە بهێنێت."

قەنتە ئەحمەد لە بەرنامەیەکی کەناڵی نیوز نەیشنی ئەمریکا لەبارەی كێشەكانی ئەمەریكا و ڕووسیا گوتیشی، "پێموایە سەرۆک ترەمپ دەتوانێت یەکەمین هەنگاوی ئاشتییانە بنێت، کە بریتییە لە کۆبوونەوە لە دەوری مێزێک و گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکدی. زیاتر لە دوو ساڵە هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان رووسیا و ئەمریکا رووینەداوە."

ئەو دەڵێت، "پێموایە ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان ئەمریکا و رووسیا لە هەرێمی کوردستان بکرێت، کە پەیوەندی لەگەڵ رووسیا و نەوتی رووسیا هەیە. [هەرێمی کوردستان] ئەمریکا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و رووسیا کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی ئەم تەنگژەیە هێور بکاتەوە."

جێگەی ئاماژە پێدانە، رۆژی (26-06-2024) لە دیمانەیەكدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، کە لەترەمپ نزیکە گوتبووی، "لەوانەیە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کوردستان، یەکێک لە تەنیا کەسایەتییە بێلایەنەکان بێت لە هەموو ناوچەکەدا کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عێراق، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تورکیا و پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان هەیە و هیچ بەرژەوەندییەکیشی لەم شەڕەدا نییە. دەکرێت سەرۆک نێچیرڤان ببێتە دانوستاندنکاری سەرەکی و بەدیهێنەری ئاشتی،" لەو شەڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین