سیاسەتمەدارێکی ئیسرائیل: ئیسرائیل ئاگربەست لەگەڵ عێراق و یەمەن ناکات
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (28/تشرینی دووەمی/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، زیڤ ئێلکین، سیاسەتمەداری ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، "بەهۆی ئەوەی گرووپی میلیشیایی جیاواز لە عێراق و یەمەن هەن، بە ئاشکرا بەرگری لە حەماس دەکەن، ئیسرائیل هەموو جۆرە ئاگربەستێک لەگەڵ ئەم دوو وڵاتە ڕەتدەکاتەوە".
چەندین جار محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای، "پشتیوانی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس".
هەروەها حکومەتی عێراق نیگەرانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە، "گرژییە سەربازییەکانی ئیسرائیل، داوای کردووە لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ترەوە هاوکاری هاووڵاتیانی سڤیل بکرێت".
گرووپە میلیشیا جیاوازەکانی عێراق، "بە بەردەوامی ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل، دووپاتیان کردووەتەوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەهێز دەکەن".
پێشتریش ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا تیشکی خستبووە سەر، "زیادبوونی هێرشەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە لە عێراقەوە سەرچاوە دەگرن".
گرووپە میلیشیاکانی عێراق لەوانە کەتائیب حیزبوڵڵا بەردەوام ڕایگەیێنن، "بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکانیان لە پێاو پشتیوانی کردنی غەززە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment