سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری ناوخۆی بەریتانیا كۆبوونەوە
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (28/تشرینی دووەم/2024) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حكومەتی هەرێم، "لە کۆبوونەوەدا، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچکردنی نایاسایی تاوتوێ کرا."
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد و بە "هەڵبژاردنێکی سەرکەوتووی ناوبرد. هەروەها ئاماژەی بە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستان دا، وەک هاوبەشێکی گرنگ و ستراتیجیی وڵاتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان."
لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، سەرۆکی حکوومەت "سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانی و هاریکاریی شانشینی یەکگرتوو دەربڕی و خواستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش دووپات کردەوە."
هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی برەودان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی، تاوانی ڕێکخراو و بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر.
دەشڵێت، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، "بیروڕا لەبارەی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و سیستەمی بانکی و بەتایبەتی پرۆژەی (هەژماری من) ئاڵوگۆڕ کرا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment