عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

حامد خه‌فاجى نوێنه‌رى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ مه‌رجه‌عیه‌ت ده‌ستوه‌ردان له‌ دانانى پۆسته‌ حكومییه‌كان بكات و ده‌ڵێ، "ته‌نیا له‌ دانانى به‌رپرسانى دوو پۆست به‌شدار ده‌بێت".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووى شوباتى 2022 حامد خه‌فاجى نوێنه‌رى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ دانانى هیچ به‌رپرسێكى عێراقى به‌شدار نابێت و ته‌نیا دوو پۆست نه‌بێت.

ئه‌و پۆستانه‌یش وه‌ك خه‌فاجى باسى ده‌كات یه‌كه‌میان سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى شیعه‌یه‌ و ئه‌ویتریش ئه‌میندارى گشتى شوێنه‌ پیرۆزه‌كانى شیعه‌یه‌. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ته‌نانه‌ت دواى دانانى ئه‌و به‌رپرسانه‌یش عه‌لى سیستانى ده‌ست له‌ كاروبارى دیوانه‌كه‌ وه‌رنادات.

سه‌باره‌ت به‌ دانانى سه‌رۆك حكومه‌ته‌كان حامد خه‌فاجى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا پاڵپشتى هیچ حكومه‌تێكى نه‌كردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیش ده‌ڵێ، "نوێنه‌رى مه‌رجه‌عیه‌ت نه‌بوو، نوێنه‌رى دوو هاوپه‌یمانى گه‌وره‌ بوو، به‌ڵام مه‌رجه‌عیه‌ت دژى نه‌وه‌ستایه‌وه‌".

عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ چه‌ندان ساڵه‌ بڕیارى داوه‌، پێشوازى له‌ هیچ به‌رپرسێكى سیاسى عێراق نه‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین