هه‌وڵى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ رایگه‌یاند، هه‌وڵێكى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌كى شوباتى 2022 محه‌مه‌د سه‌یهود سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى رایگه‌یاندووه‌، هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌یه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى شیعه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات چه‌ندان وڵاتى ناوچه‌كه‌ و جیهان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌و كاته‌دا زۆر یه‌كانگیره‌. به‌ گوته‌ى ئه‌و ئامانجى ئه‌و هه‌وڵه‌یش ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تێكى لاواز پێكبهیرێت دوور له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى.

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كه‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق دورست بووه‌، له‌ چه‌ند ره‌وتێكى سه‌ره‌كى شیعه‌ پێكهاتووه‌ كه‌ دیارترینیان هاوپه‌یمانى فه‌تح، هاوپه‌یمانى نه‌سر، ره‌وتى حیكمه‌، ده‌وڵه‌تى یاسایه‌.

ئێستا ئه‌و به‌ره‌یه‌ پێداگریى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تێكى توافووقى ده‌كات، كه‌چى ره‌وتى سه‌در كه‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌م پێشنیاره‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و بانگه‌شه‌ بۆ حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین