هێرشبه‌ره‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ده‌ستگیركرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ ئاشكراى كردووه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كه‌ رۆژى هه‌ینى رابردوو ئه‌نجامدرا ده‌ستگیر كراوه‌، ناوى ئه‌كره‌م قه‌یسییه‌ و سه‌ر به‌ یه‌كێك له‌ میلیشیاكانى شیعه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30 ى كانوونى دووه‌مى 2022  ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ ئاشكراى كردووه‌، ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا گیراوه‌، ئه‌م زانیارییانه‌یش له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ كه‌ناڵه‌كه‌ دراوه‌.

ئه‌كره‌م قه‌یسى ناوى تاوانباره‌كه‌یه‌ و سه‌ربه‌ یه‌كێك له‌ میلیشیاكانى شیعه‌یه‌، به‌ڵام ناوى میلشیاكه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى عێراق له‌ لێدوانێكى به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ چه‌ندان زانیارى گرنگ گه‌یشتوون.

به‌ره‌به‌یانى رۆژى هه‌ینى رابردوو به‌ شه‌ش مووشه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا و زیان به‌ یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كان گه‌یشت. له‌ زۆربه‌ى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییانه‌  میلیشیاكانى شیعه‌ى عێراق كه‌ سه‌ربه‌ ئێرانن تۆمه‌تبار ده‌كرێن.

 

ئه‌كره‌م قه‌یسى.. تاوانبار به‌ ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌ 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین