سه‌در رازییه‌ به‌ڵام مه‌رجى سه‌ختى داناوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئاشكراى ده‌كات، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به‌وه‌ رازى بووه‌، ته‌واوى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌شدارى له‌ حكومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام به‌ مه‌رجى سه‌خت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27 ى كانوونى دووه‌مى 2022 وه‌عد قه‌دۆ سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر دوایین كۆبوونه‌وه‌ى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و موقته‌دا سه‌در بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

قه‌دۆ باس له‌وه‌ ده‌كات موقته‌دا سه‌در له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردوودا نه‌رمى نواندووه‌ له‌وه‌ى ته‌واوى لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌شدارى حكومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام به‌ مه‌رحى سەخت. 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح باسى له‌ مه‌رجه‌كانى سه‌در بۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى نه‌كردووه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت گوتویه‌تى، "یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه‌ ره‌وتى سه‌در سه‌رۆك وه‌زیران دیارى بكه‌ن". ئاشكرایشى ده‌كات كه‌ ره‌وته‌كه‌ سێ كه‌سى ده‌ستنیشان كردووه‌ ئەوانيش مسته‌فا كازمى و عادل مهه‌وده‌ر و عه‌لى ته‌میمین". 

شه‌وى رابردوو موقته‌دا سه‌در وه‌ك دوایین هه‌وڵ سه‌ردانى به‌غداى كرد و له‌گه‌ڵ هادى عامرى كۆبووه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین