چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى : دژى حكومه‌تى زۆرینه‌ نیین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا وه‌ڵامى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌داته‌وه‌ و ئه‌و به‌ره‌یه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان دژى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى نین، به‌ڵام نابێت ئه‌و جۆره‌ حكومه‌ته‌ له‌سه‌ر حیسابى تاكه‌ پێكهاته‌یه‌ك بێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى كانوونى دووه‌مى 2022 به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كه‌ زۆرینه‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ڵامى موقته‌دا سه‌در ده‌ده‌نه‌وه‌ و هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كۆبوونه‌ته‌وه‌ و تاوتوێى بارودۆخه‌كه‌یان كردووه‌، به‌وه‌ گه‌یشتوون كه‌ په‌راوێزخستنى سیاسى زیان به‌ عێراق ده‌گه‌ینێ و ئه‌وانیش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و قۆناغه‌ ده‌ڕۆن.

له‌ به‌شێكى راگه‌یێندراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دژى حكومه‌تى زۆرینه‌ نییه‌، به‌ڵكو به‌ داوایه‌كى به‌ڕێزى ده‌زانن، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ڵێ، "لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دژى بنه‌ماى حكومه‌تى زۆرینه‌ نیین، ئه‌مه‌ داوایه‌كى به‌ڕێزه‌ و چه‌ندان لایه‌نى سیاسى داوایان كردووه‌ و داواى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناكرێت ئه‌و زۆرینه‌یه‌ له‌سه‌ر حیسابى پێكهاته‌یه‌ك بێت.

چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌وڵى په‌راوێزخستنیان به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ئه‌وان بۆ ئۆپۆزسیۆنبوون یان بایكۆتكردن ده‌ڕۆن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین