ماڵپه‌ڕێكى عێراق: ره‌وتى سه‌در به‌ڵێنى داوه‌ ده‌نگ به‌ زێبارى بدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ره‌وتى سه‌در به‌ڵێنى داوه‌ ده‌نگ به‌ هۆشیارى زێبارى كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بدات و له‌ به‌رانبه‌ریشدا ناوى سێ كاندیدى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌ پارتى داوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ى كانوونى دووه‌مى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى كورد، زانیارى ئه‌وه‌ى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌ كه‌ ره‌وتى سه‌در به‌ڵێنى داوه‌ ده‌نگ به‌ هۆشیارى زێبارى بدات بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار. له‌ به‌رانبه‌ریشدا ره‌وته‌كه‌ ناوى سێ كه‌سى به‌ پارتى و هاوپه‌یمانه‌كانى داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گفتۆگۆى له‌سه‌ر بكه‌ن.

یه‌كه‌میان مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستایه‌، دووه‌میان عادل مهه‌ودره‌ كه‌ پێشتر له‌ حكومه‌تى نوورى مالیكى وه‌زیرى شاه‌وانى بووه‌، ئه‌ویتریشیان ساڵح ته‌میمییه‌ كه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى راژه‌ى فیدڕاڵییه‌.

هۆشیارى زێبارى كاندیدى پارتییه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و به‌رهه‌م ساڵحیش كاندیدى یه‌كێتییه‌ بۆ هه‌مان پۆست.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین