شابه‌نده‌ر: ته‌نیا دوو بژارده‌ له‌ به‌رده‌م چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى شیعه‌ ده‌ڵێ، "ته‌نیا دوو بژارده‌ له‌به‌رده‌م چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه‌ سێیه‌میشیان شه‌یتانه‌".

شه‌وى رابردوو 21 ى كانوونى دووه‌م، عزه‌ت شابه‌نده‌ر سیاسه‌تمه‌دارى ناسراوى شیعه‌ كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى بوو، له‌ تویتێكدا هۆشداريى به‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌دات و ده‌ڵێ، "ئێوه‌ له‌ به‌رده‌م دوو بژارده‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ كه‌ لێكدانه‌وه‌ هه‌ڵناگرن، یان ئه‌وه‌ته‌ به‌ ته‌واوى به‌شدار ده‌بن، یانیش به‌ ته‌واوى بایكۆت ده‌كه‌ن، سێیه‌میشیان شه‌یتانه‌".

ئه‌و تویته‌ى عزه‌ت شابه‌نده‌ر له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ستبه‌ردارى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ببن و روو له‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ حكومه‌ت به‌شدار بن.

به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت شابه‌نده‌ر له‌ ئه‌گه‌رى دووله‌تبوون ئاگه‌دارییان ده‌كاته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى ده‌ربخات ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت به‌ وشه‌ى "شه‌یتان" ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین