پاسداران هێڵى سوورى بۆ سه‌در كێشاوه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى كانوونى دووه‌مى 2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ سوپاى پاسداران به سه‌درى راگه‌یاندووه، له دروشمى "نه رۆژهه‌ڵاتى و نه رۆژئاوایى دوور مه‌ڕۆ". مه‌به‌ستى ئه‌و دروشمه‌یه كه سه‌در له ماوه‌ى رابردوودا له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى به‌كارى هێناوه.
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران داواى له شیعه‌كان كردووه گوێڕایه‌ڵى سه‌در بن، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، هۆشدارى به سه‌در دراوه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێران قبووڵى ناكات به هه‌ر پاساوێك په‌رته‌وازه‌یى شیعه بێته ئاراوه بۆیه ده‌بێت له حكومه‌تدا به‌شدارییان پێبكرێت.
جگه له‌مه‌یش باس له‌وه ده‌كرێت ئێران مامه‌ڵه‌یه‌كى ئه‌منى له‌گه‌ڵ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق ده‌كات، چونكه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به لایه‌نه‌كانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه هه‌یه و ئه‌وانیش راسته‌وخۆ له لایه‌ن پاسدارانه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "ئێران به‌و به‌ره‌یه‌یش نیگه‌رانه كه سه‌در له‌گه‌ڵ پارتى و دوو هاوپه‌یمانى سوننه دروستى كردووه".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment