جگه‌له‌ قائانى ئێران به‌رپرسێكى تریشى ره‌وانه‌ى عێراق كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئاشكراى ده‌كات، جگه‌له‌ ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدرانى ئێران، محه‌مه‌د كه‌وسه‌رانى به‌رپرسى دۆسیه‌ى عێراق له‌ حزبوڵاى لبنانى بۆ رێكخستنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌ عێراقه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى كانوونى دووه‌مى 2022 ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ چه‌ند كاتژمێرى رابردوودا دوو به‌رپرسى باڵاى ئێران و حزبوڵاى لبنانى گه‌یشتوونه‌ته‌ به‌غدا و نه‌جه‌ف بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى ناو ماڵى شیعه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

یه‌كێك له‌و دوو به‌رپرسه‌ ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدرانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن میدیاكانى عێراقیش سه‌ردانه‌كه‌ى باس كراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئارتى ئاشكراى كردووه‌، محه‌مه‌د كه‌وسه‌رانییه‌ كه‌ به‌رپرسى دۆسیه‌ى عێراقه‌ له‌ حزبوڵاى لبنانى.

به‌رپرسانى عێراق ئاشكرایان كردووه‌ له‌دوایین ساتدا ئێران ده‌یه‌وێ كاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق دابنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین