ئێران دوایین چاره‌سه‌رى به لایه‌نه شیعه‌كان داوه
نوچه‌نێت
ئه‌حمه‌د موسه‌وى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى كانوونى دووه‌مى 2022 له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى ئێرانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان ئاشكرا كردووه و باسى له‌وه كردووه ئێران پێشنیارى كردووه، به‌شێك له لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ببن به ئۆپۆزسیۆن و به‌شه‌كه‌ى تریش به‌شدارییان له حكومه‌ت پێبكرێت.
موسه‌وى لایه‌نه‌كانى دیارنه‌كردووه كه له حكومه‌ت به‌شدار ده‌بن، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت رایگه‌یاندووه، هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح بۆ گه‌یاندنى ئه‌و پێشنیاره سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات و بڕیاریشه قائانى خۆى سه‌ردانى سه‌در بكات و ناوه‌ڕۆكى ئه‌و پێشنیاره‌ى پێبدات.
سه‌ركرده شیعه‌كه دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه خاڵى سه‌ره‌كى ناكۆكییه‌كان په‌یوه‌ندى به ململانێى نێوان موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى سه‌در و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدران گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان كۆبووه‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment