هێرشى میلیشیاكان بۆ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا چڕتر ده‌كرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كرد، له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر، دووجار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا له‌ ناحیه‌ى باشیكى پارێزگاى مووسڵ له‌ عێراق.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ى كانوونى دووه‌مى 2022 سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسییان ئاشكرا كردووه‌، كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر دووجار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا له‌ ناحیه‌ى باشیك.

به‌ره‌به‌یانى دوێنێ سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌كه‌ كران، كه‌ هیچ زیانێكى گیانیان نه‌بوو، سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان گوتیان مووشه‌كه‌كان له‌ ناوچه‌یه‌ك ئاراسته‌كراون، كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبیدایه‌.

جیا له‌م هێرشه‌یش شه‌وى رابردوو به‌ چوار مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌مان بنكه‌، له‌ هه‌مان شوێنى پێشوویش ئاراسته‌كراون و به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌.
 

له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه‌ بارودۆخى ئه‌منى عێراق شڵه‌ژاوه‌ و چه‌ندان هێرش به‌ درۆن و  مووشه‌ك هێرش ده‌كرێته‌ بنكه‌ و فڕۆكه‌خانه‌ و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین