هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى هێزى ئاسمانى به‌له‌د و بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى توركیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ دوو هێرشى جیاواز هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى هێزى ئاسمانى به‌له‌د له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینى عێراق و بنكه‌ى سه‌ربازى توركیا له‌ باشیك له‌ ده‌شتى نه‌ینه‌وا.

به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ى كانوونى دووه‌مى 2022 به‌ سێ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به‌ڵام له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى بنكه‌كه‌ به‌رپه‌رچیان درایه‌وه‌ و هیچ زیانێكى ئه‌وتۆیان نه‌بووه‌.

بنكه‌ى ئاسمانى به‌له‌د بۆ چاككردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌گانى عێراق له‌ جۆرى ئێف 16 به‌كارده‌هێنرێت كه‌ كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكى به‌ ناوى لوكهید مارتن سه‌رپه‌رشتى ده‌كات.

جیا له‌مه‌یش به‌ر له‌ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، به‌ سێ مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى زلیكان له‌ ناحیه‌ى باشیك له‌ ده‌شتى نه‌ینه‌وا، یه‌كێك له‌ مووشه‌كه‌كان له‌ ئاسمانه‌وه‌ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌، سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌ڵێن مووشه‌كه‌كان له‌ جۆرى گراد بوو، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانیان نه‌بووه‌.

له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه‌، بارودۆخى ئه‌منى عێراق شڵه‌ژاوه‌ و چه‌ندان هێرش ئه‌نجام دراون، كه‌ ئه‌مریكا و وڵاتانى رۆژئاوا میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێران به‌ ئه‌نجامدانى ئه‌م هێرشانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین