مالیكى پێشوازى له‌ نه‌یاره‌ كۆنه‌كه‌ى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌گه‌ڵ ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى كۆبووه‌وه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ ره‌خنه‌یان له‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان گرت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى كانوونى دووه‌مى 2022 نوورى مالیكى و ئه‌یاد عه‌لاوى به‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌، نووسینگه‌ى نوورى مالیكى له‌ راگه‌یێندراوێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مالیكى و عه‌لاوى تاوتوێى بارودۆخى سیاسى عێراقییان كردووه‌ته‌وه‌ و ره‌خنه‌یان له‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان گرتووه‌، كه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، مالیكى و عه‌لاوى نه‌یارێكى سه‌رسه‌ختى یه‌كتر بوون. پێشتر له‌ هه‌ڵبژاردنى 2010 مالیكى تواناى عه‌لاوى له‌ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت دوور بخاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌گوێره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بوو. له‌ دوایین هه‌ڵبژاردن ئه‌یادى عه‌لاوى بایكۆتى هه‌ڵبژاردنى كرد و به‌شدارى نه‌كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین