سەرۆک کۆمارى عێراق یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراقى دیاریکرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆک کۆمارى عێراق، یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دیاری کرد و ڕۆژى (9-1-2022) یەکەم کۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراقى فیدراڵ، بە گوێرەى ماددەکانى (54 و 73) برگەى چوارەم لە دەستوورى عێراق، مەرسومێکى کۆمارى دەرکرد بۆ دیاریکردنى یەکەم ڕۆژى کۆبوونەوەى ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.

بەپێى مەرسومەکەى سەرۆک کۆمارى عێراقى فیدراڵ، ڕۆژى (9-1-2022) دەبێ ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق یەکەم کۆبوونەوەى خۆى ئەنجام بدات.

بەپێى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان، بە تەمەن ترین ئەندامى پەرلەمان سەرۆکایەتیى دانیشتنەکانى پەرلەمان دەکات تا ئەو کاتەى سەرۆکى پەرلەمان دیارى دەکرێ، مەحموود مەشهەدانی لە هاوپەیمانیی عەزم، بە تەمەن ترین ئەندامى پەرلەمانى ئەم خولەیە.

ئەم مەرسومەى سەرۆک کۆمارى عێراق لە کاتێکدا، دادگاى باڵاى فیدراڵى لە (27)ـى کانوونى یەکەم ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى عێراقى پەسند کرد و تانەکانى ڕەتکردەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین