عێراقییه‌كان حه‌وت هه‌زار خانووبه‌ره‌یان له‌ توركیا كڕیوه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ده‌سته‌ى ئامارى توركیا كڕینى خانووبه‌رى له‌ توركیا له‌لایه‌ن كه‌سانى بیانى ئاشكرا كرد، به‌گوێره‌ى ئاماره‌كه‌ له‌نێو وڵاتانى عه‌ره‌بى، عێراقییه‌كان به‌ كڕینى حه‌وت هه‌زار و 622 خانووبه‌ره‌ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م دێن.

ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ى ئامارى توركیا، زانیارى له‌سه‌ر فرۆشتنى خانووبه‌ره‌ له‌ توركیا به‌ كه‌سانى بیانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ تا مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوو "ماوه‌ى 11 مانگ" زیاتر له‌ 50 هه‌زار و 735 خانووبه‌ره‌ فرۆشراون، ئه‌مه‌یش به‌ به‌راورد به‌ ساڵى رابردوو به‌ رێژه‌ى 39.4% زیادى كردووه‌، چونكه‌ ساڵى رابردوو 2020  نزیكه‌ى 40 هه‌زار و 800 خانوو به‌ بیانى فرۆشراون.

له‌نێو وڵاتانى عه‌ره‌بى عێراقییه‌كان به‌ پله‌ى یه‌كه‌م هاتوون، كه‌ حه‌وت هه‌زار و 622 خانووبه‌ره‌یان له‌ توركیا كڕێوه‌، له‌ دواى ئه‌ویش كوێت به‌ هه‌زار و 825 خانووبه‌ره‌ و یه‌مه‌ن به‌ هه‌زار و 169  و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان به‌ هه‌زار و 146 به‌ پله‌ى دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م دێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین