ڕووسیا کۆتایی هاتنی مانۆرەکانی لە نزیک ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا مانۆڕە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە نزیک سنووری ئۆکرانیا کۆتاییان هاتووە و زیاتر لە دە هەزار سەرباز پاش مانۆڕەکان گەراونەتەوە بارەگاکانی پێشوویان.

ئژانسی هەواڵی (ئانادۆڵو) دەڵێت، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی هەرێمی باشووری سەربازیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکیدا ڕۆژی یەکشەممە ‏26‏ی کانونی یەکەمی 2021 ڕایگەیاندووە "هێزەکانی هەرێمەکە کۆتاییان بە مەشقەکان هێنا کە تایبەت بوون بە مامەڵەی جەنگاوەریی یەکە و تاقم و فیرقەکانی هێزە زەمینییەکان و هێزە تایبەتەکان".

لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە "زیاتر لە 10 هەزار سەرباز دەگەڕێنەوە بۆ بنکە هەمیشەییەکانیان".

بەمدواییانە وڵاتانی ڕۆژئاوا تۆمەتی جۆراوجۆریان ئاراستەی ڕووسیا کرد بەهۆی کۆکردنەوەی هێزەکنی لەسەر سنووری ئۆکرانیا.

ئەمریکاش هەڕەشەی کردبوو کە ئەگەر ڕووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا، ئەوە سزای بەسەردا دەسەپێنرێت.

ڕووسیاش پێشنیازنامەیەکی پێشکەشی هەریەکە لە ناتۆ و ئەمریکا کردووە بۆ مسۆگەرکردنی ئاساییشی ڕووسیا و دورخستنەوەی مەترسییە سەربازییەکان لە نزیک سنوورەکانی ڕووسیا، لەوانە ڕێنەدان بە وەرگرتنی ئۆکرانیا و جۆرجیا و چەند وڵاتی دیکەی سەر بە یەکێتیی سۆڤیەتی جاران لە ناتۆدا و دانەمەزەزراندنی بنکەی سەربازیی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە نزیک سنوورەکانی ڕووسیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین