حه‌شد سه‌ركرده‌یه‌كى خۆى ده‌ستگیر ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ ده‌زگاى ئه‌منى سه‌ربه‌ حه‌شدى شه‌عبى یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى له‌ شارى سه‌درى به‌غدا ده‌ستگیركردووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26 ى كانوونى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكرا كردووه‌، هێزێكى ئه‌منى سه‌ربه‌ حه‌شدى له‌ شارى سه‌درى به‌غدا یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌شدى گرتووه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ ناوى به‌رپرسه‌ گیراوه‌كه‌ نه‌هاتووه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌قینه‌وه‌كان بووه‌ له‌ناو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى.

دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه‌ بڕیارى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ به‌گوێره‌ى یاداشتى دادگا بووه‌. له‌ماوه‌ى رابردوودا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى چه‌ندان جار به‌رپرسانى خۆیان گرتووه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوانى جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ حه‌شدى شه‌عبى میلیشیایه‌كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش دامه‌زراوه‌، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ به‌ ئه‌نجامدانى چه‌ندان تاوان تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین