کوێت دۆسیەى قەرزەکانى عێراق دادەخات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

باڵیۆزی كوێت له‌ عێراق رایگه‌یاند، "له‌و نزیكانه‌ لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كوێت دۆسیه‌ی قه‌ره‌بووی دارایی نێوان عێراق و كوێت به‌ یه‌كجاری داده‌خات."

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (25)ی كانوونی یه‌كه‌می (2021) سالم زه‌مانان باڵیۆزی كوێت له‌ عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی (واع)ی راگه‌یاند، "حكومه‌تی عێراق ئه‌و قه‌ره‌بوانه‌ی له‌ ئه‌ستۆی بوو به‌ته‌واوی پێوه‌ی پابه‌ند بوو، ئێستا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دیاری كرابوو كۆتایی هاتووه‌ به‌غدا هیچ قه‌رزێكی وڵاته‌كه‌مانی لانه‌ماوه‌، بڕیاره‌ له‌و نزیكانه‌ لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی كوێت به‌ یه‌كجاری ئه‌و دۆسیه‌ داده‌خات."

ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق روونی كرده‌وه‌، "ئێمه‌ له‌ (2003) له‌ گشت بواره‌كان له‌ رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی كه‌مپ و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی وه‌ك قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ی گه‌ڕۆك به‌شدارین له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی په‌نابه‌ران."

پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو حكومه‌تی عێراق كۆتایی به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قەرزى داگیرکردنى كوێت هێنا، كه‌ به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان حكومه‌تی عێراق به‌ (45) ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی زیانه‌كانى ئەو وڵاتەى كردۆتەوە‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین