بەهۆى بڕيارەكانى ئەردۆغان دەنگدەرانى پارتەكەى بير لە سەرۆكێكى تر دەكەنەوە
نوچەنێت:
قۆنيا گرنگترين پێگەى پارتەكەى ئەردۆغان
قۆنيا شارێكى پيشەسازييە، يەكێكە لە ناوچە گرنگەكانى توركيا لە سەرەتاى ساڵانى هاتنە سەر دەسەڵاتى ئەردۆغان بەشێوەيەكى بەرچاو بووژايەوە، بەڵام بەهۆى دابەزينى بەهاى ليرە و بەرزبوونەوەى رێژەى هەڵاوسان دانيشتوانى ئەو شارەش وەك زۆربەى شارەكانى تر بەهۆى بڕيارەكانى سەرۆكى توركيا تووشى بێهيوايى بوونە.
ئەو كێشانەى ئێستا رووبەڕووى خەڵكى ئەو شارە بۆتەوە، بەهۆى بڕيارە سياسييەكانى پێش هەڵبژاردنى ساڵى (2023)يە، ئەوەش وايكردووە ئەردۆغان بۆ يەكەمجار لە ماوەى (20) ساڵى حوكمڕانى تووشى سەخترين تاقيكردنەوە بێت.
ئەردۆغان تواناى خۆ دەربازكردنى نييە
سۆنەر كاجابتاى بەرێوەبەرى پڕۆگرامى لێكۆڵينەوە لە پەيمانگەى واشنتن رايگەياند، " لە (2018)وەڕا، توركيا لەسەردەمى ئەردۆغان رووبەڕووى يەكەم قەيرانى ئابوورى دەبێتەوە، ئەوەش ئاماژەيە كە ئايندەى سەرۆكى توركيا بەرەو كۆتاييە."
حەسەن سەريكاياى تەمەن (31) دانيشتووى قۆنيا رايگەياند، "بۆ كارێك دەگەڕێم بۆ ئەوەى بژێوى ژيانمى پێ دابين بكەم، بەڵام هيچ كارێكم دەست نەكەوتووە ئەوەش وايكردووە خەڵك بێ هیوا بێت، چەندين ساڵ دەنگم بە ئەردۆغان داوە، بەڵام ئێستا من دڵنيام ئەو ناتوانێت خۆى دەربازبكات."
ئەردۆغان بۆ زیادکردنى ئاستى جەماوەرى پشتى بە گەشەى ئابوورى و بەها ئايينييەكان دەبەست، ئەوەش هەستى مليۆنان توركى موسڵمانى جووڵاند كە ماوەيەكى زۆر بوو لە پارتە عەلمانييەكانى بێ هيوا ببوون. قۆنيا پێگەيەكى گرنگى ئاكپارتى بوو، چونكە لە هەڵبژاردنى ساڵى (2018) لە (75%) دەنگەكانى هێنا.
دانيشتوانى ترى ئەو شارۆچكەيە كە كارى كشتوكاڵ و پيشەسازى دەكەن بەهۆى بێكارييەوە نيگەرانن. لەگەڵ ئەوەش زۆربەيان گوتويانە، "لە هەڵبژاردنى داهاتوو دەنگ بە پارتەكەى ئەردۆغان دەدەن." بەڵام راپرسييەكانى ساڵى رابردوو دەريدەخەن بەشێكى زۆرى دانيشتوانى ئەو ناوچەيە تووشى بێهيوايى بوونە.
ئەگەرى گۆڕانكارى سياسى هەيە
سينان ئۆلگن بەرێوەبەرى ناوەندى لێكۆڵينەوەى ئابوورى و سياسەتى دەرەوە توركيا، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "تا ئێستا پشتيوانى ئاكپارتى بەو جۆرە دانەبەزييوە، ئەوەش بۆچوونێكى دروستكردووە، كە لە هەڵبژاردنى داهاتوو گۆڕانكارى سياسى روودەدات."
ئەوانەى ڕەخنە لە سەرۆكايەتى ئەردۆغان دەگرن، ئاماژە بەوە دەكەن، "سيستەمى سەرۆكايەتى زۆر توند كردووە، ئامادە نييە مامەڵە لەگەڵ ئاڵنگەرييە ئابوورى و سياسى و ئەمنييەكانى توركيا بكات."
لە ساڵى (2019) سێ پارێزگارى بانكى ناوەندى لاداوە، لە مانگى تشرينى يەكەمى ئەمساڵيش سێ بەرپرسى سياسەتى بانكى لادا، لەگەڵ ئەوەش دەڵێت، "بانكى ناوەندى سەربەخۆيە."چەند مانگێكيشە داواكارييەكانى بەرزكردنەوەى نرخى سوو ڕەتدەكاتەوە و بەردەوام دايدەبەزێنێت، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى ئەمساڵ بەهاى ليرە لە (56%) دابەزێت، پێداويستيەكانى رۆژانەى هاووڵاتيان گران بێت.
رۆژى يەكشەممەى رابردوو جارێكى تر بەڵێنى دا رێژەى هەڵاوسان دابەزێنێت، هەروەک گووتى، "ئەو رێژەيە زوو يا درەنگ دادەبەزێت، چۆن كاتێك هاتمەسەر دەسەڵات ئەو رێژەيەمان گەياندە (4%) لە داهاتووش دووبارە دايدەدەبەزێنينەوە."
ئەو دۆخەى ئێستا وايكردووە ركابەرەكانى هێرش بكەنە سەر سەرۆكى توركيا، راپرسييەكان ئاماژە بەوە دەكەن، ئەگەر سەرۆك شارەوانى ئەنقەرە و ئيستەنبوڵ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى خۆیان کاندید بکەن، کە هەموويان پێشنييەكى باشيان هەيە، ئەگەرى دەرنەچوونى ئەردۆغان بەهێز دەبێت.
پايزى سوڵتان
بۆ يەكەمجار لە هەڵبژاردنەكان ئەردۆغان رووبەرووى پارتەكەى ئەحمەد داود ئۆغلۆ و عەلى باباجان دەبێتەوە، كە هەردووكيان لە دامەزرێنەرانى ئاكپارتين، ئەوەش دەرفەتێكە بۆ دەنگدەرانى ئەردۆغان دەنگ بە موحافيزكارەكان بدەن.
حەسەن ئيكچى بەرپرسى لقى پارتى ئاييندە لە قۆنيا رايگەياند، "ئەگەر دەنگدەران بڕياريان دا دەنگ بە پارتێكى راستڕەو بدەن، ئەوە پارتێكى ترى راستڕەو هەيە نزيكترە لەخۆيان."
پاڵپشتى نەتەوەيى بۆ پارتە نوێيەكان تا ئێستا سنوردارە، بەڵام گۆڕانى ئاڕاستەى دەنگدەران بەرەو ئەو پارتانە ئەگەر بەشێوەيەكى كەميش بێت زيان بە ئەردۆغان دەگەينێت و لە دەسەڵات دوورى دەخاتەوە.
لەگەڵ ئەو هەموو گۆڕانكاريانەش تا ئێستا ئەردۆغان خاوەنى زۆرترين جەماوەرە دەتوانێت پشتى پێ ببەستێت، چونكە لە ماوەى حكومڕانى ئەو سێکتەرى بيناسازى و خزمەتگوزارى پزيشكى بەرەو پێشەوە چوو، هەروەها كۆمەڵێك كۆت و بەندى سەپێندراوى بەسەر پۆشینى حيجاب لادا، بەڵام بۆ دوورخستنەوەى لەو پۆستە سياسيیە پێويستى بە هاوپەيمانێكى گەورە هەیە، ئەوەشى چانسى دووبارە سەركەوتنى بەهێزكردووە تا ئێستا ركابەرەكانى لەسەر كاندێك رێكنەكەوتوون.
بەڵام هێشتا تەواو دڵنيا نييە دووبارە دەبێتەوە سەرۆك کۆمار، بۆيە ئەردۆغان ئێستا هەوڵەكان دەستى پێكردووە بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ هەندێك هاوپەيمانى وڵاتەكەى و نەيارەكانى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment