ئیسرائیل چۆن لە نزیكبوونەوەى ئیمارات و ئێران دەڕوانێت؟
نوچەنێت:
دواى چەندین ساڵ لە ئاڵۆزییەكانى ناوچەكە هەوڵەكانى ئاشتەوايى تەنیا لە نێوان سعوودییە و ئێران نییە، بەڵكو ئەبوو زەبى سەركردایەتى ئاساييكردنەوەى نێوان چەند وڵاتێك دەكات، ئەوەش پەیوەستە بە ئاشتەوايى لەگەڵ ئێران و توركیا، رێككەوتنى (رێككەوتنى ئیبراهیمى) ئیماراتى لەو ناوچەیە كردە جەمسەرێكى نوێ.
هاوشێوەى ئیمارات و سعودییە لە چوارچێوەى رێككەوتنى نوێ لەگەڵ عومان هەنگاوى دیپلۆماسى ناوچەیى نا، بۆ ئەو مەبەستەش محەمەد بن سەلمان جێنشینى سعوودى گەشتێكى بۆ وڵاتانى ئیمارات و بەحرێن و قەتەر و كوێت كرد، دەزگا راگەیاندنەكان بایەخێكى بەو سەردانە دا، بە هەمان شێوەى سەردانى شێخ تەحنون بن زایدى راوێژكارى ئاسایشى نەتەوەیى ئیماراتى بۆ ئێران كە چاوى بە ئیبراهیم رەئیسى سەرۆكى ئێران كەوت.
لەو سەردانەى شاندى ئيمارات بۆ تاران گفتوگۆیان لەسەر بەهێزكردنى پەیوەندییەكان و كۆمەڵێك پرسى تر كرد، تەحنون لەو سەردانەى لەگەڵ عەلى شەمخانى ئەمیندارى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران كۆبۆوە، ئەنوەر قەرقاش راوێژكارى دیپلۆماسى شێخ خەلیفە بن زاهید ئال نیهان رایگەیاند، "بەردەوامى هەوڵەكانى ئیمارات بۆ بەهێزكردنى پەیوەندى و هەماهەنگییە لەو ناوچەیە ئەوەش بۆ خزمەتكردنى بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكانە".
دواى ئەو دیدارە هەندێك لە راپۆرتەكان جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە، لە مانگى رابردوو عەلى باقرى بەرپرسى باڵاى ئێرانى بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسى ئەتۆمى ئێران لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئیماراتى كۆبوونەوە.
لە لایەكى ترەوە تاریق فەهمى نووسەر و چاودێرى سیاسى میسڕى رایگەیاند، "هەوڵە دیپلۆماسیەكانى ئیمارات و نزیكبوونەوەى لە ئێران بۆ بەدەستهێنانى دەستكەوتى سیاسییە لە قۆناغى داهاتوو، ئەوەش تەنیا لە سنوورى تاران و ئەبوو زەبى ناوەستێت، بەردەوام دەبێت وڵاتانى كەنداوى عەرەبی و میسريش دەگرێتەوە، بەڵام ئیمارات لە یەكەم هەنگاوى لە رێساى مامەڵەكردنى لەگەڵ ئیسرائیل و واژۆكردنى پەیماننامەى ئاشتى لايدا، كە چەمكە كۆنەكانى مامەڵەى لەگەڵ ئیسرائیل گۆڕى، پاشان ئیمارات پەیوەندى نوێى لەگەڵ توركیا دەستپێكردەوە، دواتريش لەگەڵ ئێران پەیوەندیەكانى ئاساییكردەوە، بەوەش دەستكەوتى گەورەى ناوچەیى بەدەستهێنا".
ئیمارات تمووحى هەیە نێوەندگیرى نێوان ئێران و ئیسرائیل بكات
بەگوێرەى دەزگا راگەیاندنەكانى ئیسرائیل ئەو دەستكەوتانە ئیمارات دەگەینێتە ئەو ئاستەى رۆڵى نێوەندگیرى لە نێوان تاران و تەلئەبیب ببینێت، ئەوەش دەبێتە هۆى بەدەستهێنانى بەرژەوەندى سياسى بۆ وڵاتانى ناوچەكە و تەواوكردنى پڕۆسەى ئاشتى، لە هەمانكاتیش بەرژەوەندى گەورەى ئابووریشى تێدا بەدەست دێت، ئەو كارانەى ئیمارات رەنگدانەوەى بیركردنەوەى فراوانترى میسڕ و ئیماراتە.
بەستنەوەى سەردانى تەحنون بن زاید بۆ ئێران بە ئاشتەوايى ئیمارات و توركیا، كاریگەرى راستەوخۆى لەسەر ئاساييبوونەوەى پەيوەندييەكانى نێوان توركیا و میسڕ و سعوودییە دەبێت، لە لایەكى تریشەوە ئەبوو زەبى لەگەڵ دیمەشق لە پەیوەندى دایە، ئەگەرى هەیە دەسەڵاتى سووریا لەو گۆشەگیرییە رزگار بكات، لە هەفتەى رابردوو وەزیرى دەرەوەى سووریا سەردانى تارانى كرد، لەو كۆبوونەوە وەزیرى دەرەوەى هەردوو وڵات ستایشى رۆڵى ئیماراتیان كرد.
ئەمە وایكردووە دیپلۆماسیەتى ئیمارات لە بازنەیەكى فراوانى كەنداو كار بكات، هەروەها لە دۆسیەكانى توركیا و سووریا رۆڵى هەبێت، بەوەش نوێنەرایەتى سیستەمێكى نوێى ناوچەیى دەكات، هەر ئەو ماوەيە سعوودییە و سەڵتەنەى عومان (13) یاداشتنامەى لێكتێگەیشتنیان بۆ پڕۆژە هاوبەشەكان لە چوارچێوەى كەرتى ئابوورى ژمارەیەك كۆمپانیاى دەستەى وەبەرهێنان و كەرتى تایبەتى عەمان لەگەڵ كۆمپانیا سعوودییەكان واژۆ كردووە.
دواتر بن سەلمان لە ئیماراتەوە سەردانى كوێت و قەتەر و بەحرێنى كرد، ئەوەش بایەخى ئەو قەیرانە دەردەخات، كە سعوودییە و قەتەر لە( 2017 بۆ 2020) گیرۆدەى بوون.
جووڵەكان لە عومانەوە دەست پێدەكات
لە ناكۆكییەكانى نێوان ئێران و سعوودییە عومان هەوڵیدا بێلایەنانە مامەڵە بكات، لە (2018) مەسقەت میواندارى بنیامین ناتەنیاهۆى سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیلى كرد، واتە عەمان هەوڵدەدات ببێتە پردێك بۆ ئەو ناوچەیە و هانى پێكەوە ژیان دەدات.
هەوڵەكانى ئیسرائیل و بەحرێن پێش رێككەوتنى ئاساییكردنەوەى پەیوەندییەكان، ئەو كرانەوەى عەمان یارمەتیدەر بوو بۆ چەسپاندنى بنەكانى ئاشتى نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و بەحرێن، هەروەها ئەوەش سوود بە ئاساییبوونەوەى ئیسرائیل و توركیا دەگەینێت.
هەرچەندە سعوودییە و ئیمارات هەنگاوى گەورەیان ناوە، بەڵام هەندێك وڵاتى ناوچەكە بەردەواميدان بە ململانێكان بە پەسندتر دەزانن، بەگوێرەى راپۆرتەكان رۆژى دوو شەممە حوسیەكانى یەمەن كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەكرێن، چەند مووشەكێكیان ئاراستەى سعوودییە كردووە، ئاژانسى هەواڵى ئێرانى ستایشى ئەو هێرشانەى كردووە، لە هەمان كات قەتەر تا ئێستا هەوڵدەدات مووچەى كەرتى غەززە لە رێگەى گفتوگۆكانى لەگەڵ میسڕ دابین بكات، لە هەفتەى رابردوو مەحمود عەباس سەرۆكى دەسەڵاتى فەڵەستینى سەردانى دەوحەى كرد، چاوى بە میرى قەتەر كەوت، لە هەمان كات بێنى گاتیس وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل سەردانى واشنتنى كرد، ئەو سەردانانەى خوێندنەوەى تازە هەڵدەگرن.
لە پێنجى كانوونى یەكەم ئەنتۆنى بلینكین وەزیرى دەرەوەى ئەمریكا لەگەڵ محەمەد بن زاید ئال نیهان گفتوگۆیان كرد، وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا رایگەیاند، "هەردوو بەرپرس گفتوگۆیان لەسەر پرسە گەورەكانى ناوچەكە كرد، جەختیان لەسەر هاوبەشى بەهێزى هەردوو وڵات و قووڵكردنەوەى هەماهەنگییەكانى نێوانیان لە بازنەیەكى فراوان كردۆتەوە".
پێشبينیيەكان بۆ داهاتوو
ماوەتەوە بزانین ئەو هەوڵە دیپلۆماسییە ناوچەییانە چ گۆڕانكارییەكى كردەیى لە سایەى ململانێى توندەكانى (10) ساڵى رابردووى لێ دەكەوێتەوە، بەهارى عەرەبى هەندێك حكومەتى گۆڕى، پاشان شەڕى ناوخۆ لەو وڵاتانە روویدا، تووندڕەوەكان پێگەیان بەهێز بوو، لیبیا و یەمەن بارودۆخى ناوەخۆيان تێكچوو، سووریا تووشى شەڕى ناوەخۆ بوو، لە عێراق رێكخراوى تیرۆرستى داعش شكستى هێنا، هەندێك وڵاتى تر رووبەڕووى هەڕەشەى میلیشیاكانى سەر بە ئێران بوونەوە، توركیا بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەكەكە پێگەى خۆى بەهێز كرد، ئەوەش بووە هۆى ناسەقامگیرى ناوچەيى حكومەتى خۆجێیى كوردستان، دواى ئەوەش هەڕەشەكانى داعش هێزەكانى ئەمریكاى گەیاندە رۆژهەڵاتى سووریا، لە (2019) ئاڵۆزییەكانى نێوان ئەمریكا و ئێران زیادى كرد.
كاتێكیش دۆخى ناوخۆى لیبیا ئاڵۆز بوو ئەو وڵاتە نزیك بوو تووشى داڕووخانى ئابوورى بێت، لە هەمان كاتیش توركیا و رووسیا و میسڕ دەستیان لەو وڵاتە وەردا، لە لایەكى تریشەوە دەستپێشخەرى ئاشتى بەرفراوان كەوتە بوارى جێبەجێكردن، ئیسرائیل لەگەڵ مەغریب لێك نزیك بوونەوە، هەروەها یۆنان و قوبرس و ئیمارات و ئیسرائیل بۆ پرۆژەى گازى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لێك نزیك بوونەوە ، وڵاتە زلهێزەكان لەو ناوچەيە هەژموونیان فراوانتر بوو، لە ئەنجامى ئەوەش هێزە توندڕەوەكان پاشەكشە دەكەن، لەگەڵ ئەو هەموو گۆڕانكارییەش ئەمریكا فۆكەسى خستە سەر چین لە ئاسیا، كە دەستپێشخەرییەكى نوێى بۆ پاڵپشتى ئیمارات و سعوودیە كرد.
ئیمارات، ئیسرائیل، ئێران، توركیا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment